بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی نووری لە یەکەم کۆبوونەوەی فەرمی بەدی هێنانی دروشمی ئەمساڵ کە بە بەشداری کۆمەڵێک لە بەرپرسانی پارێزگا بەڕێوە چوو، وتی: لە ئەمساڵدا ئامانجمان بەرز کردنەوەی ئاستی سەرمایەدانەری لە پارێزگایە.
ناوبراو وتیشی: لە درێژەی تۆکمە کردنەوەی ئابووری پارێزگا، یەکەم کومیتەی هاوبەشی ئابووری ئێران و هەرێم پێک هاتووە و نۆی خەرمانان لە سنە میوانداری پارێزگاری سلێمانی دەبین.
نووری بە جەخت لەسەر ئەوەی کە یەکێک لە پرسە هاوبەشەکان، کردنەوەی پێشانگای هەمیشەیی بەرهەمەکانی کوردستان لە هەرێم دەبێت، وتی: هیوادارین بتوانین بە جێگیر کردنی ئەو پێشانگا بەشێک لە کێشە ئابوورییەکان لە بواری بەرهەمی پارێزگا چارەسەر بکەین.