لە هەرێمی کوردستاندا، لە ڕێگەی" 20 مەرزی ناڕەسمی" کە لەلایەن حکومەتی ناوەندەوە دانپێدانەنراون، بازرگانی ئەنجام دەدرێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە هەرێمی کوردستان 20 مەرزی نافەرمی لە پارێزگاکانی سلێمانی، هەڵەبجە و هەولێر هەن کە بازگارنی جۆراوجۆریان تێدا ئەنجام دەدرێت، داهاتی مەرزەکان لە ژێر کۆنترڕۆڵی حزبدان و ناگەڕێتەوە بۆ داهاتی گشتی.

ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق دەڵێت: حکومەتی عێراق 4 مەرزی بە مەرزی ڕەسمی لە هەرێمی کوردستان، ناساندووە، بەڵام لە 20 مەرزی لاوەکیەوە، لە هەرێمی کوردستان لە ژێر کۆنتڕۆڵی حزب، بازرگانی دەکرێت.

سۆران عومەر ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێکدا بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند:" 20 مەرزی دانپێدانەنراو هەن لەلایەن حکوومەتی عێراقەوە نەناسێنراون، ڕۆژانە لە هەرێمی کوردستان لە ژێر کۆنتڕۆڵی حزب، بازرگانیان تێدا دەکرێت و داهاتەکانیشیان ناگەڕێتەوە بۆ عێراق، لەم مەرزانە و لە مەرزە فەرمییەکانیش دیاردەی قاچاخی بەردەوامە."

هەموو ئەو کاڵایانەش لەم مەرزانە بەناوی جۆراو جۆرەوە بازرگانیان تێدا دەکرێت، حکومەتی عێراق ئاگادارە لێیان.

ئەو ئەندامەی پەرلەمانی عێراق وتیشی، " محمد شیاع سودانی لە دوایین کۆبوونەوەی لەگەڵ وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەوەی بە وەزیری کشتوکاڵ ووت، بە هێنانی هێلکە بەشێوەی قاچاخ زیانتان بە ئابوری خۆتان و عێراقیش گەیاندووە، ئەو ناوی هەردوو مەرزی باشماخ و پەروێزخانی بە دیاری کراوی هێنا.