ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامی ئێران وتیان: هەندێک لە ئیمامەکان، وەکوو ئیمام حسێن (د.خ) و ئەمیرولموئمینین (د.خ)، بە هەندێک هۆکار ناسێندراون؛ و لە جیهانی غەیرە ئیسلامیدا ناسرون هەیە؛ بەڵام هەندێک لە ئیمامەکان نەناسراون.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دەقی وتەکانی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی لە دیدار لەگەڵ ئەندامانی دەستەی زانستی کۆنگرەی جیهانیی حەزرەتی ڕەزا (سەلامی خوای لەسەر بێت) کە ڕۆژی چوارشەممە ١٩ی گوڵان بەڕێوەچوو ، بەیانی ئەمڕۆ لە شوێنی ئەم کۆنگرەیە لە مەشهەد خوێندرایەوە.

ڕێبەری لەو دیدارەدا وتیان: بەڕای من ئێمە وەک شیعە، وەک کۆمەڵەی ئەهلی تەشەیۆع، یەکێک لە ئەرکە گەورەکانمان ئەوەیە کە ئیمامەکانمان بە جیهان بناسێنین.

وتیشیان: ئەرکی بەڕێوەبەرانی ئەم کۆڕبەندە ڕوونکردنەوەی لایەنەکانی ژیانی ئیمامەکانە.