بەرپرسی گشتی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی کوردستان وتی: کۆنگرەی فەرهەنگی-کۆمەڵایەتی خوالێخۆشبوو مەلا عەبدوڵڵای باشماخ، هەلێکی نوێێ فەرهەنگیە بۆ لێکدانەوەی چالاکی فەرهەنگی قوتابخانە ئایینییەکانی ئەهلی سوننە.

بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی ئەسغەر دەریایی وێڕای دەسخۆشی لە هەوڵی شۆرای فەرهەنگی گشتیی شاری دێولان لە بەڕێوەبردنی کۆنگرەی خوالێخۆشبوو مەلا عەبدوڵڵای باشـاخ ڕایگەیاند: ئەوەی کە خوالێخۆشبوو مەلا عەبدوڵڵای باشماخ بەجێی هێشتووە، پەروەردەی قوتابیانی زۆر و بەناوبانگ بۆ خزمەت بە مەکتەبی محەمەدی (د.خ)ە.

ناوبراو ڕایگەیاند پێش بینی دەکرێت کە لە ئەو ڕووداوە فەرهەنگییەدا زیاتر لە هەزار کەس لە ئەو کۆنگرە کە لە خانەقای گوندی باشماخ بەڕێوە دەچێت، بەشداری بکەن.