محما خەلیل، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێڕاق، لە کاردانەوە بە سەفەری داهاتووی ئیبراهیم ڕەئیسی ، سەرۆک کۆماری ئێران بۆ عێڕاق وتی: ناوبژیوانی ئێران لە نێوان بەغدا و هەولێر گرینگترین پرسی ئەو سەفەرە دەبێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محما خەلیل، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق، بە وتنی ئەوەی کە سەفەری داهاتووی سەرۆککۆماری ئێران بۆ عێڕاق بە پێ دۆخی ناوچەکە و پێوەندی گرینگی نێوان بەغدا و تاران ئەنجام دەدرێت، سەفەرەکەی نێچیرڤان بارزانی بۆ ئێرانی وەبیر هێنایەوە.

ناوبراو بە جەخت لەسەر ئەوەی کە ئێمە لەگەڵ ئێران کە لە زۆرربەی سەردەمەکاندا لەوانە بەرەنگار بوونەوەی دیکتاتۆری و داعش لە پاڵمان وەستاوە، پێوەندی ،مێژووییما هەیە، وتی: ئەو دیدارەی ڕەئیسیە زۆبەی کێشەکان چارەسەر دەکات.

ناوبراو جەختی کرد: بەغدا و هەولێر هۆگری گەشەی پێوەندی لەگەڵ تارانن و ئێرانیش بۆ کەم کردنەوەی درزی نێوان حکومەتی ناوەندی و هەرێم هەوڵ دەدات.