نوێنەری پێشووی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق، ڕایگەیاند کە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی تا کاتی ڕێککەوتنی لایەنە کوردستانییەکان دواکەوتووە.

بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕیزان شێخ دلێر، نوێنەری پێشووی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق، لە وتووێژێکدا لەگەڵ کەناڵی تەلەفزیۆنی "ئەلئەحد"ی عێراق، ڕایگەیاندووە، هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان بەشێوەیەکی کاتی دواخراوە.

ئەوەشی وتووە: تا ڕێککەوتنێک لەنێوان لایەنە کوردستانییەکاندا دەکرێت هەڵبژاردن ناکرێت.

ڕاشیگەیاندووە کە "کێشەی زۆرمان لە هەرێمی کوردستان هەیە و بۆ چارەسەرکردنی پێویستمان بە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانە".

بە جەختکردنەوە لەوەی کە هیچ کەسێک مافی ئەوەی نییە دادگای فیدراڵی بە "دادگای شۆڕشگێڕ" وەسف بکات، جەختی لە هەڵوێستی یەکێتی کردەوە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە وادەی دیاریکراودا.