بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،بەیانی ڕۆژی چوارشەممە 19 ی گوڵان، دەستی پێکردووە و تا 29 ی گوڵان درێژەی هەیە.
بە پێی ڕاپۆرتەکان تا ئێستا نزیک بە دوو هەزار و 619 بڵاوگە لە ئەو پێشانگا بەشداریان یەکلایی بووەتەوە.
یەمەنیش لە ئەم خولە لە پێشانگایەدا وەکوو میوانی تایبەت بەشدارە.
ئەو پێشانگا هەموو ڕۆژێک لە کاتژمێر 10ی بەیانی بۆ 20 ی شەو کراوەیە.
سێهەمین ڕۆژ لە پێشانگای کتێبی تاران کە هاوکات بوو لەگەڵ ڕۆژی هەینی و ڕۆژی کچ لە ئێران لەگەڵ پێشوازی بەربڵاوی خەڵک بەرەوڕوو بووەوە.
ژووری فەلەستینیش لە سێهەمین ڕۆژ، لە میانەی پێشانگای کتێب بە بەشداری خوێندکارانی فەلەستینی لەگەڵ کڕیاران زۆر قەرەباڵغ بوو و لەسەر پرسی ناوچەکە گفتوگۆیان دەکرد.
هەروەها ژووری لێکۆڵینەوەی عێراقیش کراوەیە کە بەرهەمگەلێک لە چارەسەری قەیرانی عێراقەوە بگرە تا شەهادەتی شەهید سولەیمانی و لێپرسینەوە لە ئەمریکا لە ئەو بارەوە دەبینرێت.
لای خۆیەوە عەلی ڕەمەزانی وتەبێژی پێشانگاکە ڕایگەیاند کە لە ڕۆژی دووهەمدا بە گشتی 74 ملیار تمەن کتێب فرۆشراوە.