بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، گەڵاڵەی مەجلیسی گشتی کەنەدا بۆ تیرۆریزم ڕاگەیاندنی هێزی فەرمی دەسەڵاتی ئێرانی کارێکی نالۆژیک و دوژمنانە و بە پێچەوانەی یاسا و ڕێسا نێودەوڵەتییەکان لەوانە یەکسانی دەسەڵاتەکان و دەستێوەرنەدانی کاروباری ناوخۆیی دەوڵەتەکان و نمانەی دەستدرێژی بۆ سەر سەروەری و ئاسایشی نەتەوەیی ئێران وەسف کرد و بە توندی ئیدانەی کرد.
کەنعانی زیادی کرد: ئەو کارە نابەرپرسیارانە لە درێژەی ڕێگایەکی هەڵەیە کە پەرلەمانتارانی کەنەدا لە درێژەی زیاتر لە دە ساڵ کەوتنە ژێر کاریگەری ئیسرائیل و هاوڕێیەتی هەندێک گرووپی بێ پێگە و بێ نرخ گرتوویانەتە پێش.
کەنءانی پەرلەمانتارانی کەنەدای خستە بەردەنگەوە و وتی: لە سەر پێگەی سپای پاسداران لە ئێران بخوێننەوە تا ڕاستییەکان بۆتان دەرکەوێت.
هەروەها ڕایگەیاند: لە هەمان کاتدا ئێران مافی خۆی بۆ وەڵامدانەوە و هەوڵی بەخێ و بەرانبەر ئەو بڕیارە، پارێزراو دەبینێت.