ئەمڕۆ وردەکاری کۆبوونەوەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران بڵاو بووەتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،هەفتەنامەی "خەتی حزبوڵڵا؛ گۆڤاری چاپکراوی نووسینگەی بڵاوکردنەوە و پاراستنی بەرهەمەکانی ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامی وردەکاری نوێ لە دیداری ئەم دواییەی نیچێرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئایەتوڵڵا خامنەیی، ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامی، کە ڕۆژی 17ی گوڵان بەڕێوەچوو، بڵاوکردەوە.

لەم دیدارەدا، ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامی، وێڕای جەختکردنەوە لەسەر پەیوەندی نزیکی نەتەوەی ئێران و کورد، بە بارزانی ڕاگەیاند: ئێمە لە نێوان خۆمان و کۆمەڵگای کوردی_ چ لە ئێران و چ لە عێراق_ لەهەر نەتەوەیەکی تر، پەیوەندییەکی نزیکتر دەبینین؛ ئەوان بەشێک لە ئێمەن.