بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی کاتژمێر هەشتی بەیانی و بە فەرمانی وەزیری ناوخۆ، ئەحمەد وەحیدی، هەڵبژاردنی ١٢ەیەمی مەجلیسی ئێران لە قۆناغی دووەمدا دەستیپێکرد.
ئەم هەڵبژاردنە تا کاتژمێر شەشی ئێوارە بوو کە تا هەشت درێژ کرایەوە و ڕەنگە دووبارەش درێژ بکرێتەوە.
ڕۆژی 24ی ڕەشەمەی ساڵی ڕابردوو هەڵبژاردنی مەجلیسی ئێران زەڕێوەچوو بەڵام ئەنجامەکەی لە ٢٢ شاری ١٥ پارێزگای وڵاتدا چووە قۆناغی دووەم.
لە ١١ هەزار ناوەند دا کاری وەرگرتنی دەنگەکانی خەڵک خەریکە ئەنجام دەبێت.