سەید ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆک کۆماری ئێران جەختی کرد: "پەرلەمانی بەهێز" هاوشانی حکومەت دەتوانێت ئێرانێکی بەهێز دروست بکات.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرۆک کۆمار وتی: پەرلەمانێکی بەهێز دەتوانێت ئەو یاسایانە دەربکات کە وڵات پێویستی پێیەتی و بناغەیەکی پتەوی بۆ وڵات هەبێت. پەرلەمانێکی بەهێز بەیەکەوە لەگەڵ حکومەتێکی بەهێز دەتوانێت ئێرانێکی بەهێز دروست بکات.

سەید ئیبراهیم ڕەئیسی دوای بەشداری کردنی لە خولی دووەمی هەڵبژاردنی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی وتی: ئێمە لە خولی دووەمی قۆناغی ١٢ی هەڵبژاردن بەشداریمان کرد و هەڵبژاردنەکان بەردەوامن کە ئەمەش یەکێکە لە شانازییەکانی ئەم نیزامە.

وتیشی: هۆکاری ڕق و قینی دوژمن لەم نیزامە ئەوەیە کە لە سەر دەنگ و ئیرادەی گەل دامەزراوە.