سەرۆکی ئەنجومەنی ستراتژیکی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئێران وتی: چییەتی ئێران کەوێتە مەترسیەوە ناچارین دوکتۆرینی ئەتۆمی بگۆڕین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەگەر ڕژێمی زایۆنی بوێرێت زیان بە دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران بگەیەنێت و ئەگەر بوونی ئێران بکەوێتە مەترسییەوە، ناچار دەبین دوکتۆرینی ئەتۆمی خۆمان بگۆڕین.

"کەمال خەرازی"، سەرۆکی ئەنجوومەنی ستراتیژی پەیوەندییەکانی دەرەوە، لە وتووێژێکدا لەگەڵ تۆڕی ئەلجەزیرە، چەندین پرسی خستەڕوو.

لەوانە سەبارەت بە پێشهاتەکانی غەززە، گۆڕانکارییە ژێئۆپۆلیتیکییەکانی ناوچەکە بەهۆی ئەم شەڕە و ئۆپەراسیۆنی "بەڵێنی ڕاستەقینە"، هەروەها گۆڕینی نەزمی جیهانی بۆ جیهانی فرە جەمسەری قسەی کرد.

ناوبراو بە ڕەتکردنەوەی ئەگەری بەدیهێنانی پلانی دوو دەوڵەتی، ڕایگەیاند: ئەگەر ئەمریکا بیەوێت فشار بخاتە سەر ڕژێمی ئیسرائیل، سەرەتا دەبێت واز لە ناردنی چەک بۆ ئەم ڕژێمە بهێنێت. زۆر بێ مانایە کە لە لایەک چەک و ئیمکاناتی دارایی بۆ ڕژێمی ئیسرائیل دابین دەکات و لە لایەکی تریشەوە لە گۆڕەپانی پڕوپاگەندەدا دەیەوێت چارەسەرێک بۆ ئەم شەڕە لە غەززە بدۆزێتەوە.

خەرازی ئێرانی بەبڕیار زانی بۆ پشتیوانی لە میحوەری خۆڕاگری لە ناوچەکەدا و جەختی لەوە کردەوە کە هەر ئەندامێکی ئەم میحوەرە لەسەر بنەمای هەلومەرجی مەیدانی بڕیار دەدات و بە شێوەیەکی سەربەخۆ مامەڵە دەکات، وتی: هێزەکانی بەرخۆدان لە هەر وڵاتێکدا کە تێیدا بن دژی ئەو وڵاتە نین. هێزی خۆڕاگرین لە دژی ڕژێمی ئیسرائیل.