کەیوان بابان کاراتاکای کوردستانی لە کێبڕکێیەکانی کاراتای ئاسیای ناوەندی کە بە میوانداری ئۆزبەکستان بەڕێوە چوو، دوو میدالیای زێڕی تاکەیی و گرووپی لە بەشی کومیتەی بەدەست هێنا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کێبڕکێیەکان کاراتای ئاسیای ناوەندی لە شاری سەمەرقەند و بە بەشداری وەرزشوانانی هەشت وڵاتی ئاسیای ناوەندی لە هەموو ئاستە تەمەنییەکان بەڕێوە چوو.

لە ئەو کێبڕکێێانە کاراتەکای کوردستانی لە کێشی خواری 84 کیلۆگرامی گەورەساڵان لە بەشی کومیتەی گرووپی ئەو ئاستە تەمەنییە توانی دوو میدالیای زێڕ بەدەست بهێنێت.

هەروەها سەید فاتمە ئیسماعیلی ناوبژیوانی کوردستانیش لە ئەو کێبڕکێیانە بەشداری کرد.