دەرکەکانی موسەلای ئیمام خومەینی تاران بۆ هۆگرانی سی و پێنجەمین پێشناگای نێودەوڵەتی کتێبی تاران کرایەوە و ئەو ڕووداوە لە ئەمڕۆ چوارشەممە 19 ی گوڵان دەستی پێکرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دەرکەکانی موسەلای ئیمام خومەینی تاران چەند کاتژمێر پێش ئێستا بەڕووی هۆگرانی سی و پێنجەمین پێشانگای نێودەوڵەتی کتێبی تاران برایەوە و ئەو ڕووداوە لە ئەمڕۆ چوارشەممە 19 ی گوڵانەوە دەستی پێکردووە و تا 29 ی گوڵان درێژەی هەیە.

بە پێ ڕاپۆرتەکان تا ئێستا نزیک بە دوو هەزار و 619 بڵاوگە لە ئەو پێشانگا بەشداریان یەکلایی بووەتەوە.

یەمەنیش لە ئەم خولە لە پێشانگایەدا وەکوو میوانی تایبەت بەشدارە.

ئەو پێشانگا هەموو ڕۆژێک لە کاتژمێر 10ی بەیانی بۆ 20 ی شەو کراوەیە.