ئەمریکا ڕایگەیاند کە 11 هاووڵاتی سەر بە داعشئ خۆیی لە کەمپەکانی ژێر کۆنترۆڵی کوردی سووریا گەڕاندووەتەوە وڵاتەکەی.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک لە گەڕاندنەوەی 11 هاووڵاتی خۆی لەوانە پێنج منداڵ، لە کەمپەکانی شوێنی جێگیر بوونی پاشماوەکانی داعش لە کوردستانی سووریاوە بۆ ئەمریکا هەواڵی دا.

هەروەها شەش هاووڵاتی کەنەدی، چوار هاووڵاتی هۆڵەندا و هاووڵاتییەکی فەنلاندیش گەڕێندراونەتەوە وڵاتەکانیان.