سەرۆک کۆماری ئێران وتی: وەعدەی سادق نمانەیەکی ڕوون لە لۆژیکی شۆڕش و هەستی باوەڕبەخۆبوونی نەتەوەیی بوو کە لە هەموو لایەن و بیرو باوەڕەکانی کۆ کردەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران شەوی سێشەممە لەسەر چوارشەممە لە گفتوگۆی ڕإاستەوخۆی تەلەڤیزیۆنی سەبارەت بە لێکەوتەکانی ئۆپراسیۆنی وەعدەی سادق وتی: لایەنەکانی ئۆپراسیۆنی وەعدەی سادق ئەبێ لە کۆبوونەوەی جیاواز، مێدیای نەتەوەیی، شوێنە زانست یو لێکۆڵینەوەیی و سیاسی و ئەمنییەکان لێک بدرێتەوە.

ناوبراو جەختی کرد: وەعدەی سادق نمانەیەکی ڕوون لە لۆژیکی شۆڕش و هەستی باوەڕبەخۆبوونی نەتەوەیی بوو کە لە هەموو لایەن و بیرو باوەڕەکانی کۆ کردەوە.

سەرۆککۆماری ئێران وتیشی: پێشینەی ئەو کارە دەگەڕێتەوە بۆ جەنایەت و کۆمەڵکوژیەکانی ئیسرائیل لە غەززە کە دوای لێدوانی ڕێبەر لەسەر تەمێی ئیسرائیل جێبەجێ کرا.

هەروەها وتیشی کە ئەو ئۆپراسیۆنە نیشاندەری یەکدەنگی هەموو لایەنەکان بوو و سەلماندی کە ئێرانی بەهێز دەتوانێت سێبەری شەڕ لەسەر وڵات لابات.

ناوبراو لە وەڵام بە ئەو پرسیارە کە ڕێگاچارەی کێشەکانی وڵات مووشەکە یان دانوستان زیادی کرد: بەردەوام ڕامانگەیاندووە کە لایەنێک کە پێوەندی باشی لەگەڵمان هەبێت ، باش لەگەڵی هەڵسوکەوت دەکەین.

هەروەها وتیشی: لە دیدار لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم ئەوان پێیان وابوو کاری شەهید سولەیمانی لە بەرەنگار بوونەوەی داعش هیچکات لە بیرەوەرییەکانی خەڵکی هەرێم ناسڕدرێتەوە.

ڕەئیسی وتیشی: پەیامی ئۆپراسیۆنی بەڵێنی سادق ئەوە بوو کە لە بەرانبەر دوژمن دەوەستین و وەڵامی مووشەک هەر مووشەکە و ئێمە هیچ کات کورسی دانوستانمان بەجێ نەهێشت و ئەوە ئەمریکا بوو کە بەڵێنەکانی شکاند.