سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ فەرماندەی گشتی سوپای پاسدارانی ئێران کۆبۆوە و گفتوگۆیان لەبارەی پەیوەندییە ئەمنییەکانی ئێران و هەرێمی کوردستان کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ حسێن سه‌لامى، فه‌رمانده‌ى گشتيى سپاى پاسدارانى كۆمارى ئيسلاميى ئێران كۆبووه‌وه‌.

دەوترێت له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا په‌يوه‌ندی ئێران و عێراق و هه‌رێمى كوردستان به‌تايبه‌تى له‌ بوارى ئه‌منيدا تاوتوێ كراوە و هه‌ردوولا جه‌ختيان له‌ گرنگيى پته‌وكردنى زياترى هاريكارى و هه‌ماهه‌نگيى لايه‌نه‌ په‌يوه‌نديداره‌كانى كۆمارى ئيسلاميى ئێران له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه‌ .

پاراستنى ئاسايش و ئاراميى سنووره‌كان و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى هه‌ڕه‌شه‌ ئه‌منييه‌كان له‌ هه‌رلايه‌كه‌وه‌ بێت، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان بووە.