بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەفەری نێچیرڤان بارزانی ، سەرۆکی هەرێمی کوردستان دوای نزیک بە سێ ساڵ لە هەوراز و نشێو لە پێوەندییە سیاسییەکانی هەرێم و ئێران، کە بەردەوام بەرپرسانی ئیسرائیل و وڵاتانی ڕۆژاوایی بەدوای تێکدانی بوون، نیشاندەری دەسپێکی وەرزێکی نوێ لە پێوەندی بە پشتیوانی ئەمنی و سیاسییە.
لە هەمان پێوەندیدا لە ڕاپۆرتی هەواڵی خۆیدا بە ئاماژە بە گرینگایەتی سەفەری سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ ئێران هاوکات لەگەڵ دۆخی هەستیاری ناوچەکە و دیدار لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئێران لەوانە ڕێبەر و بەرپرسانی باڵای دەسەڵات، تەقەری ئەمنی گفتوگۆ سیاسییەکانی نێوان بەرپرسانی فەرمی ئێران و هەرێمی کوردستانی زۆر گرینگ وەسف کرد.«lebanondebate»
ئەو ماڵپەڕە هەواڵە ئاماژەی دایە سەر قسەکانی ئیبراهیم ڕەئیسیلەسەر پێدایوستی بەرز بوونەوەی هاوئاهەنگی ئەمنیەتی حکومەتی عێڕاق و هەرێمی کوردستان لە ڕێگری لە جموجوڵەکانی ئیسرائیل بۆ بەکارهێنانی خاکی هەرێم لە دژی ئێران و ئامادەیی ئێرانی لە گەشە پێوەندی سیاسی و ئەمنی لە چوارچێوەی پێوەندی ئێران و عێراقی لە دۆخی ئێستادا زۆر گرینگ لێک دایەوە.
بە پێ ئەم ڕاپۆرتە، نێچیرڤان بارزانیش بە ئاماژە بە داماوی ئیسرائیل لە غەززە جەختی کردووە کە لۆژیک هیچ کات ئیزن نادات پێوەندی ئێمە لەگەڵ وڵاتێکی بەهێز و دۆست بگۆڕینەوە بە پێوەندی لەگەڵ ڕژێمێکی داماو.