ئەمیر عەبدوڵڵاهیان سەبارەت بە کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان، گێڕانەوەیەکی جیاوازی بڵاوکردەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،
وەزیری دەرەوەی ئێران لە تویتێکدا لە،تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بە گێڕانەوەیەکی جیاواز و دۆستانە نووسی: ئەمڕۆ نیوەڕۆ، لە وەزارەتی دەرەوە میوانداری بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانم کرد.

حسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان ئەوەشی وت کە پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لە بوارەکانی بازرگانی، ئابووری، مەدەنی، زانستی و فەرهەنگی لە نێوان ئێران، عێراق و هەرێمی کوردستان تاوتوێ کرا و قسەمان لەسەری کرد.

زیادیشی کرد: باسم له گرنگی ئاسایشی ناوچەکه به تایبەت ئاسایشی عێراقی دۆست و برامان بۆ حکومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران و پێویستی بەردەوامبوون و تۆکمەکردنەوەی پەیوەندییەکان کرد بە جەخت لەسەر هاوکاری هاوبەش .