نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و موحەمەد باقر قاڵیباف سەرۆکی مەجلیسی ئێران لە تاران کۆبوونەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کەمێک پێش ئێستا نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە درێژەی سەفەرە سێ ڕۆژەکەی بۆ ئێران لەگەڵ موحەمەد باقر قاڵیباف، سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی ئێران دیدار و گفتوگۆی کرد.

سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا داكۆكييان له‌ بايه‌خ و گرنگيى هه‌بوونى په‌يوه‌ندييه‌كى باشى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ كۆمارى ئيسلاميى ئێران له‌سه‌ر بنه‌ماى دراوسێيه‌تيى باش و به‌رژه‌وه‌نديى هاوبه‌ش كرد.

له‌مباره‌يه‌وه‌ باس له‌ ده‌رفه‌ته‌كان و چۆنيه‌تيى بره‌ودان به‌ هه‌موو بواره‌كانى په‌يوه‌ندى و هاريكاريى هاوبه‌ش له‌نێوان هه‌ردوولادا كرا.

ئەوەشی خستەڕوو کە هه‌ردوولا هاوڕا بوون‌ له‌ بواره‌كانى بازرگانى، ئابوورى، وه‌به‌رهێنان، كشتوكاڵى، گه‌شتيارى، كولتوورى، په‌روه‌رده‌يى، زانكۆيى و چه‌ندين بوارى ديكه‌دا، زه‌مينه‌ و ده‌رفه‌تى زياترى هاريكاريى هاوبه‌شى كۆمارى ئيسلاميى ئێران له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا هه‌يه‌، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش گرنگه‌ لايه‌نه‌ په‌يوه‌نديداره‌كانى هه‌ردوولا به‌ بايه‌خه‌وه‌ كارى زياتريان له‌سه‌ر بكه‌ن.

لەڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: “دۆخى گشتيى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، لايه‌نێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو.