بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 17 ی گوڵانی 1403 لەگەڵ عەلی ئەکبەر ئەحمەدیان سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی دیدار و گفتوگۆی کرد.
لە ئەو دیدارەدا عەلی ئەکبەر ئەحمەدیان ڕایگەیاند: کۆماری ئیسلامی ئێران ئامادەی هەر جۆرە پاڵپشتیەکی هەرێمە و بۆ هاوکاری گشتی لەگەڵ هەرێم لە چوارچێوەی دەستووری عێراق ئامادەیی ڕاگەیاند.
نێچیرڤان بارزانییش وتی: ئیزن نادەین لە هەرێمی کوردستانەوە خەسار لە ئێران بدرێت و ئاسایشی ئێران ئاسایشی ئێمەیە.
هەروەها ڕاشیگەیاند کە ئێران لە هەموو سەردەمێکدا پاڵپشتی هەرێم بووە و هەوڵ دەدەین بۆ پەرەپێدانی هاوکاری ئەمنی و ئابووری لەگەڵ ئێران.