بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕێبەری ئێران سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە دیداری بەرپرسانی حەج و کۆمەڵێک لە زیارەتکارانی بەیتولحەرام، ناوی خودا و یەکگرتوویی و پێوەندی موسڵمانانی دوو فاکتەری گرینگی مەعنەوی و کۆمەڵایەتی حەج وەسف کرد و بە ئاماژە بە ڕووداوی گەورەی غەززە و جەنایەتەکانی ئیسرائیل وتی: حەجی ئەمساڵ ئەبێ سەرووتر لە هەر ساڵێک، حەجی دووری کردن لە ئەو دوژمنە جەنایەتکارەی موسڵمانان بێت.
ڕێبەری ئێران حەجی لە باری مادی و مەعنەوییەوە، ئەرکێکی چەند ڕەهەندی هێنایە ئەژمار و زیادی کرد: لە بواری دەروونییەوە، ناوبردنی خودا وەکوو سەرچاوە ڕاستەقینەی ژیان و ورە و بڕیاری تاکەیی، کۆمەڵایەتی و نەتەوەیی، خاڵی بەرچاوی هەموو قۆناغەکانی حەجە.
هەروەها لایەنی کۆمەڵایەتی حەجیشی یەکگرتوویی و پێوەندی موسڵمانان لەگەڵ یەکتر هێنایە ئەژمار و وتی: فەلسەفەی بانگهێشتی خودا لە هەموو خەڵک بۆ بەشداری لە شوێنێکی دیار و لە ڕۆژانێکی تایبەتدا، ئاشنایی موسڵمانان لەگەڵ یەکتر و هاوبیری و بڕیاری هاوبەشە تا ئەنجامە پیرۆزەکانی موسڵمنان بگرێتەوە کە ئێستا جیهانی ئیسلام لە بواری بڕیاردانی هاوبەشدا، بۆشاییەکی گەورەی هەیە.
ڕێبەری ئێران لەبەرچاونەگرتنی جیاوازی نەتەوەیی، ئایینی و ئێتنیکییی پێشەکی پێویستی یەکگرتوویی وەسف کرد و وتیشی: کۆبوونەوەی گەورە و یەکدەستی لایەنگەرانی هەموو ئایینە ئیسلامییەکان لە هەموو نەتەوەکانەوە، نمانەی بەرچاوی لایەنی سیاسی و کۆمەڵایەتی حەجە.
ئایەتوڵڵا خامنەیی بە ئاماژە بە ئەوەی کە ئەرکی حەجی ئەبێ دووری کردن لە دوژمنانی دینی خودا وەسف کرد و وتی: لە سەرەتای شۆڕشەوە، دووری کردن یەکێک لە لایەنەکانی حەج بووە بەڵام ئەمساڵ و بە پێ ڕووداوە گەورە و سەرەنج ڕاکێشەکانی غەززە کە زیاتر لە هەمیشە ڕواڵەتی خوێن خۆرانەی ڕۆژاوای ئاشکرا کردووە، حەجی ئەمساڵ بە شێوەی تایبەت حەجی دووری کردنە.
ڕێبەری ئێران ڕووداوەکانی ئێستای غەززەی پێوەری مانا بۆ مێژوو وەسف کرد و زیادی کرد: هێرشی ئیسرائیل لەلایەک و بەرخۆدان و ستەملێکراوی غەززە لەلایەکی دیکە لە مێژوودا دەمێنێتەوە و ڕێگا نیشانی مرۆڤایەتی دەدات کە نمانەکەی لە زانکۆکانی ئەمریکا دەبینین.