لە بۆردومانی ناوچە جیاجیاکانی شاری ڕەفەح لە کاتژمێرەکانی ئەم دواییەی بەرەبەیاندا لانیکەم ٢١ کەس شەهید بوون کە ٤ منداڵیان هەبووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوەی کەناڵی ئەلجەزیرە، لانیکەم ٢١ کەس لە بۆردومانی ناوچە جیاجیاکانی شاری ڕەفەح شەهید بوون کە ٤ کەسیان منداڵ بوون.

بە پێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان، بەرەبەیانی ئەمڕۆ فڕۆکە جەنگییەکانی زایۆنیستی لانیکەم ١١ خانووی نیشتەجێبوونیان لە ڕەفەح بۆردومان کردووە.

تۆپخانەکانی ڕژێمی زایۆنی ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی پارێزگای ڕەفحیان لە باشووری کەرتی غەززە کردە ئامانج.