ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی نێودەوڵەتی: جودی ئارمور، مامۆستای بەناوبانگی مافی زانکۆی کالیفۆڕنیای باشووری لە گفتوگۆ لەگەڵ تاران تایمز لەسەر وردەکارییەکانی سەرکوتی خوێندکارەکان دوا.
سیاسەتوانان و سەرۆکی زانکۆکان خوێندکارە ناڕەزاییەکانی پاڵپشتی فەلەستینیان بە دژایەتی جوولەکە تاوانبار کردووە. ئەو ڕوانگە ڕاستە؟
بە دڵنیاییەوە، نا. ئەوە پاگەندەیەکی ناڕاست و نادادپەروەرانە لە دژی خوێندکارەکانە. ناڕازییەکان خۆیان زۆربەیان جوولەکەن. نابێت دژایەتی زایحنیزم لەگەڵ دژایەتی جوولەکە یەکێک بزانین.
زانکۆ بە داواکاری لە پۆلیس بۆ دەستێوەردان و هەوڵگەلێک وەکوو هەڵپەساردن یان دەرکردن، بەرەوڕووی خوێندکاران بووەتەوە . ئایا مامۆستایان ناچار بوون بە بێدەنگی ڕاگرتن؟
مامۆستایان جۆرێک گوشاریان لەسەرە کە ناچار دەکرێن بە پەیڕەوی لە بەڕێوەبەرایەتی. هەندێک لە زانکۆکان پۆلیسیان بانگ کرد بۆ سەرکوتی ناڕەازیان بەڵام هەندێک لە زانکۆکانیش وەکوو زانکۆی کالیفۆڕنیا ئیزنی نەدا پۆلیس بێتە نێو حەوشەی زانکۆ.
ئەو بڕیارە نەک لە دژی مامۆستایان بەڵکوو خەیانەت بە خوێندکارەکانە.
مێدیاکان لە سەرتای شەڕی غەززەوە، بەردەوام پاڵپشتی لە ئیسرائیل دەکەن. زانکۆکانیش هەر ئەو بابەتە شوێنگیری دەکەن. لەم دۆخەدا خوێندکارەکان چۆن توانیان ڕاستییەکان لەسەر دۆخی فەلەستین تێبگەن؟
خوێندکارەکانی ئەمریکا لە ڕێگای تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە و بەتایبەتی تیک تۆک و ئیکسەوە لە ڕاستییەکان تێگەییشتوون.