توێژەران دەرمانێکی نوێی ئومێدبەخشیان بەرهەمهێناوە کە دەتوانێت ڕێگری بکات لە سەرهەڵدانی نەخۆشی شەکرەی جۆری یەکەم و تەنانەت پێشکەوتنەکەی پێچەوانە بکاتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەم دەرمانە وەک قەڵغانێک خانە بەرهەمهێنەرەکانی ئەنسۆلین لە تێکچوون دەپارێزێت و تەنانەت تەمەنی ئەم خانانە لە هەندێک حاڵەتدا زیاد دەکات.

لە توێژینەوەیەکی نوێدا توێژەرانی زانکۆی جۆنز هۆپکینز ڕێگەیەکی نوێیان دۆزیوەتەوە بۆ ڕێگریکردن لە سەرهەڵدانی نەخۆشی شەکرە یان تەنانەت پێچەوانەکردنەوەی لە قۆناغە سەرەتاییەکانی نەخۆشییەکەدا. دەرمانێکی نوێ بەناوی mAb43 کە لە ڕاستیدا چارەسەرێکی تاقیکارییە، و پێدەچێت بۆ کۆمەڵێک نەخۆشی بەکەڵک بێت.