بەهۆی بۆردومانی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بۆ سەر کوێستانەکانی خنێرە لە شارۆچکەی سیدەکانی پارێزگای هەولێر، دوو هاوڵاتی کە بە مەبەستی کۆکردنەوەی گژوگیای بەهارە روویان لەو ناوچەیە کردبوو گیانیان لەدەستدا .

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرچاوەکانی هەواڵ ڕایانگەیاند: بەگوێرەی زانیارییەکان، لە ڕۆژی 27ی مانگی (نیسان/4) سێ هاووڵاتی مەدەنی کە خەڵکی ناوچەی زمزینانن لە شاری سەردەشت و دانیشتوی شاری مهابادن ، بەمەبەستی کۆکردنەوەی گژوگیای بەهارە لە سنووری شنۆی هاتوونەتە کوێستانەکانی خنێرە لە شارۆچکەی سیدەکانی سەر بە پارێزگای هەولێر.

لە هەواڵەکاندا هاتووە بنەماڵەی قوربانییەکان بۆ دۆزینەوەی کوڕەکانیان لە هەرێمی کوردستانن و هێزە ئەمنییەکان و لایەنە پەیوەندیدارەکانی سنووری شارۆچکەی سیدەکانیش سەرقاڵی دۆزینەوەی تەرمی قوربانییەکانن، بەڵام تا ئێستا نەتوانراوە شوێنیان دیاریبکرێت.