ڕێبەری باڵای ئێران لە دیدارێکدا لەگەڵ مامۆستایانی وانەبێژ وتیان: دەبێ لاوان لۆژیکی پشت دروشمەکانی مەرگ بۆ ئەمریکا و مەرگ بۆ ڕژێمی زایۆنیستی بزانن.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هاوکات لەگەڵ ساڵڕۆژی شەهیدبوونی ئایەتوڵا موتەهەری و ڕۆژی مامۆستا، هەزاران مامۆستا و پەروەردەکار لە سەرتاسەری وڵات لەگەڵ ڕێبەری باڵای ئێران دیداریان کرد.

لە بەشێکی قسەکانیاندا وتیان: سوپاس و ڕێزلێنانی مامۆستاکان بۆ ئەوەیە کە خەڵک گرنگی بە مامۆستا بدەن. پێویستە نمونەی کۆمەڵگەی مامۆستایان وەک پاڵەوان نیشان بدرێن.

ڕوونکردنەوەی بەرژەوەندییە بنەڕەتییەکانی وڵات و نیزام یەکێکە لە ئەرکەکانی جێگرایەتی پەروەردە. گەنجان دەبێ لۆژیکی پشت دروشمەکانی مەرگ بۆ ئەمریکا و مەرگ بۆ ڕژێمی زایۆنیستی بزانن.

وتیشیان: ئەمڕۆ غەززە یەکەم پرسی جیهانە؛ زایۆنیستەکان و لایەنگرانی ئەمریکی و ئەوروپییان ناتوانن پرسی غەززە لە بیروڕای گشتی جیهاندا بسڕنەوە؛ سەیری زانکۆکانی ئەمریکا و ئەوروپا بکەن! گوشارەکان لەسەر ڕژێمی زایۆنیستی دەبێ ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر بێت. هەڵسوکەوتی ئەمریکا لە مەسەلەی غەززە شەرعیەتی هەڵوێستی ئێران لە متمانەنەکردن بە ئەمریکا دەسەلمێنێت.

دەبێت فەلەستین بگەڕێتەوە بۆ خاوەن ڕەسەنەکانی. ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ ڕژێمی زایۆنیستی، هەرگیز کێشەی ڕۆژئاوای ئاسیا چارەسەر ناکات.

ڕاشیانگەیاند: سەیری ئەم زانکۆ ئەمریکییانە بکەن؛ هەموو ڕۆژێک-ئەمڕۆ لە هەواڵەکاندا دووبارە خوێندمانەوە کە چەند زانکۆیەکی تر زیادکران- لە ئوسترالیا، لە ئەوروپا، وڵاتانی جۆراوجۆری ئەوروپا، واتە گەلان، هەستیارن بەرامبەر بە پرسی غەززە. ئەمە یەکەم کێشەی جیهانە. نابێت ڕێگە بدەین ئەم بابەتە لە ڕای گشتیی نێودەوڵەتیی خەڵکی جیهان دەربچێت، پێویستە گوشارەکان لەسەر ڕژێمی زایۆنی ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر بێت.

جەختیشیان کرد: تەماشا بکەن ئەمریکییەکان و ڕێکخراوە پەیوەندیدارەکانیان چۆن مامەڵە لەگەڵ دژایەتییەکی زمانی لەگەڵ ئیسرائیل دەکەن! خوێندکارانی زانکۆکانی ئەمریکا نە کاول دەکەن، نە دروشمی وێران کردن دەدەن ، کەسیان نەکوشتووە، ئاگریان لە هیچ شوێنێک بەرنەداوە شووشەیان نەشکاندووە؛ بەم شێوەیە مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت.