ناڕەزایەتییەکانی خوێندکارانی ئەمریکی بۆ پشتیوانی لە فەلەستین و خەڵکی غەززە دژ بە ئیسرائیل لە زۆرێک لە زانکۆکانی ئەمریکا بەردەوامە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوەی ئەلجەزیرە،ناڕەزایەتی ئەکادیمیەکانی ئەمریکا بۆ پشتیوانی لە غەززە بەردەوامە لە کاتێکدا دەستگیرکردنەکان بەردەوامن، دەوترێت لە زانکۆی کارۆلینای باکوور ٣٦ خۆپیشاندەر بەهۆی دانیشتنێک لە ناو کەمپەکە دەستگیرکراون.

ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆست هەروەها ڕایگەیاندووە کە زانکۆی براون بیر لەوە دەکاتەوە کە ئەمساڵ سەرمایەی خۆی لە ئیسرائیل بکێشێتەوە.

هەروەها ماڵپەڕی ئەکسیۆس لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاندووە، ئەنجومەنی نوێنەران دەیەوێت سەرۆکی زانکۆکانی یێڵ، میشیگان و کالیفۆرنیا شایەتی لەسەر خۆپیشاندانەکانی لایەنگرانی فەلەستین بدەن.

ناڕەزایەتییەکان لە زانکۆی کالیفۆرنیا بەردەوامن و بەرپرسانی ئەم زانکۆیە هەڕەشەیان لە خوێندکارە خۆپیشاندەرانەکان کردووە و هۆشدارییان داوە: ئەگەر خوێندکارەکان پۆلەکانیان پەکبخەن، ڕێوشوێنی توند دەگرینەبەر، لەوانە دەرکردن یان هەڵپەساردن خوێندن.

هەروەها زانکۆی کالیفۆرنیا ئاماژەی بەوەشکردووە، پاسەوانی بۆ جێبەجێکردنی یاسای کەمپەکەی زیادکردووە.

هەروەها خوێندکارە ناڕازییەکانی زانکۆی کۆلۆمبیا ڕایانگەیاند: دەمانەوێت پۆلیس نەچێتە ناو کەمپی زانکۆکە، چونکە دانوستانەکان لەگەڵ ئیدارەی زانکۆکە شکستی هێنا و ئیدارەی زانکۆش بە نیازپاکییەوە دانوستانیان لەگەڵ ئێمە نەکرد.