بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕۆژنامەی ڕای ئەلیەوم، کارناسانی ئیسرائیلی پێیان وایە کە ئەرتەش و کابینەی ئیسرائیل بە کردەوە نالۆژیکەکانیان لە شەڕی غەززە، ئیسرائیلیان بەرەو بن بەست بردووە.
لە هەمان پێوەندیدا ڕونین پرگمان شرۆڤەکاری کاروباری ستراتیژیک لە ڕۆژانمەی عبری یەدعوت ئاحارونوت ڕایگەیاند کە ئیسرائیل لە دۆخێکدایە کە خۆی ناچار بە قبووڵ کردنی داخوازییەکانی بزووتنەوەی حەماس بۆ گرێبەستی ئازاد کردنی ئەسیرە ئیسرائیلییەکان لە غەززە دەبینێت.
ئەو شرۆڤەکارە ئیسرائیلییە کە پێوەندی نزیکی لەگەڵ دامودەزگا ئیتلاعاتییکانی ئیسرائیل هەیە، ڕایگەیاند کە ئیسرائیل تا ئێستا هیچ جۆرە دانوستانێکی بۆ ئازاد کردنی ئەسیرەکانی خۆی لە غەززە ئەندام نەداوە و ئەگەر ئەنجامی بدایە ئەسیرەکانی تێلاڤیڤ تا ئێستا گەڕابوونەوە.
ئەو شرۆڤەکارە ئیسرائیلییە جەختی کرد کە یەحیا سنوار شارەزاترین ستراتیژیستی ناوچەکەیە و لە 7 ی ئۆکتۆبەرەوە تا ئێستا یەک هەڵەشی نەکردووە.