پۆلیسی ئەمریکا کۆبوونەوەی خوێندکارانی زانکۆی ڤێرجینیا بۆ پشتیوانی لە خەڵکی ستەملێکراوی غەززەی بە توندی سەرکوت کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە پشت بەستن بە میدیای فەلەستینی، خوێندکارانی زانکۆی ڤێرجینیا بۆ پشتیوانی لە خەڵکی غەززە و شەرمەزارکردنی تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنی گردبوونەوەیەکی جەماوەرییان بەڕێوە برد.

وێنە بڵاوکراوەکان دەریدەخەن کە هێزەکانی پۆلیسی ئەمریکا بۆ بڵاوەپێکردنی خۆپیشاندەران هێرشیان کردووەتە سەر خوێندکاران و لێیانداوە.