غەیاس سورچی ئەندامی باڵای یەکێتی نیشتمانی کوردستان ، بوونی هەر جۆرە پێوەندییەک لە نێوان پارتەکەی خۆی و پەکەکەی ڕەت کردەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، غەیاس سورچی ، ئەندامی باڵای یەکێتی نیشتمانی کوردستان ڕایگەیاند: دەوڵتی فیدراڵ چالاکی پارتی کرێکارانی کوردستانی لە عێڕاق قەدەغە کردووە و یەکیتی نیشتمانیش ڕێز بۆ ئەو یاسایە دادەنێت ، کەوتە هیچ پێوەندی و هاوکارییەک لە نێوان یەکێتی و پەکەکە بوونی نییە، چونکوو ئەندامانی پەکەکە زیاتر لە پارێزگاکانی دهۆک و هەولێر کە لە ژێر کۆنترۆڵی پارتین ، چالاکی دەکەن.