بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کەنداوی فارس نمانەی هێز و شانازی ئێرانییەکان لە ڕابردووەوە تا ئێستا بووە .
ڕۆژی ١٠ ی گوڵان ساڵڕۆژی دەرکردنی پورتگالییەکان بە ناوی ڕۆژی نەتەوەیی کەنداوی فارس ناودێر کراوە تا هەم ئەو ناوە لە مێژوودا بمێنێتەوە و هەم ئەوەی کە ئەو ڕۆژە بێژەری پەڕەیەک لە مێژووی پڕ لە شانازی خۆڕاگری خەڵکی ئێرانە.
کەنداوی فارس یەکێک لە بەنرخترین و بەرزترین دەفرایەتییەکانی ڕێگا ئاوییەکانی جیهانە کە نیعمەتێکی گەورە بۆ ئێمە وەکوو دراوسێی هەمیشەیی دێتە ئەژمار. کەنداوی فارس خاوەن دەفرایەتی گەورە لەوانە گواستنەوەی دەریایی، گەشتیاری دەریایی، پیشەی نەوت، گاز و پێترۆکیمیایی، وزەی ئەتۆمی، بەرهەمهێنانی خۆراک و دەرمانی دەریایی، ڕاو و کێڵگەی ماسی ، بازرگانی هاوکاری سیاسی، کۆمەڵایەتی و ئابووری و....ە کە تا ئێستا بەباشی کەڵکی لێوەرنەگیردراوە.
لە دەفرایەتییەکانی کەنداوی فارس ئەبێ کەڵکوەربگرین
سەرۆکی مەکۆی نوێنەرانی پارێزگای بووشێهر لە مەجلیس بە هەواڵنێری مێهر وتی: دراوسێیەتی کەنداوی فارس دەرفەت و هەلێکی گەورە بۆ ئێمەیە کە ئەبێ بەباشی کەڵکی لێوەربگرین.
هەروەها وتیشی: بە پشت بەستن بە دەفرایەتییەکانی کەنداوی فارس دەتوانین سەربەخۆ ببینەوە و هاوردە نەکەین ببینە جەمسەری هەناردە کردنیش.
گەشەی وەبەرهێنان بە پشت بەستن بە دەفرایەتییەکانی کەنداوی فارس
پارێزگاری بووشێهریش لە گفتوگۆ لەگەڵ مێهر ڕایگەیاند: هەوڵی بەربڵاو دەدرێت بە مەبەستی بەڕێوەبردنی گەڵاڵەی گرینگ
موحەمەدی زادە وتیشی: کەنداوی فارس جگە لە پیشەی وزە و نەوت،گاز و پێترۆکیمیایی، لە بواری بازرگانیش بۆ ئێمە گرینگایەتی زۆری هەیە.
ناوبراو وتیشی: بووشێهر جەمسەری کێڵگەی مەیگووی ئێرانە و بە زیاد کردنی بەستێن لە ئەو بارەوە دەتوانین ڕێکۆردی نوێ لە بەرهەمهێنانی مەیگوو تۆمار بکەین.