بە پێی ڕاژۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ نۆ سەرکردەی حزب و لایەنە سیاسییەکانی عیراق کۆبووەوە و پێی راگەیاندن، هەرێمی کوردستان ئامادەیە لە رێگەی گفتوگۆوە چارەسەری کێشەکانی نێوان بەغدا و هەولێر بکات.
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، له دووه‌م ڕۆژى سه‌ردانی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ به‌غدا، وێڕاى ديدار و كۆبونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ عەبدولڵەتیف رەشید سه‌رۆک كۆماری عێراق، فائیق زێدان سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ریی عێراق، موحسین مەندەلاوی سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران به‌وه‌كاله‌ت و قاسم ئەعرەجی ڕاوێژكارى ئاسايشى نيشتمانى، چه‌ندين ديدار و كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ ژماره‌يه‌ك له سه‌ركرده‌كانى عێراقدا ئه‌نجامدا.
میدیا کوردییەکان نووسیان: نێچيرڤان بارزانى له ديدار و كۆبونه‌وه‌كانيدا له‌گه‌ڵ هه‌ريه‌ك له، عه‌ممار حه‌کیم سه‌رۆکی ڕه‌وتی حیکمه، د. عادل عه‌بدولمه‌هدى، سه‌رۆك وه‌زيرانى پێشوتر و سياسه‌تمه‌دارى ديارى عێراقى، سابت عه‌باسى، سه‌رۆكى هاوپه‌یمانیی حه‌سمى نيشتمانى، نورى مالكى، سه‌رۆكى هاوپه‌يمانيى ده‌وڵه‌تى ياسا، هادی عامری، سه‌رۆكى ڕێکخراوی به‌در، موسه‌ننا سامه‌ڕائی، سه‌رۆكى هاوپه‌یمانیی عه‌زم، د. حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆک وه‌زیرانی پێشوتر و سه‌رۆكى هاوپه‌یمانیی نه‌سر، عه‌بدلساده فرێجى، ئه‌ميندارى گشتيى هاوپه‌يمانيى نه‌هجى نيشتمانيى عێراقى و شێخ خه‌ميس خه‌نجه‌ر، سه‌رۆكى هاوپه‌يمانيى سياده، دۆخى عێراق و كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غداى تاوتوێ كرد.
لە کۆبونەوەی لەگەڵ سەرکردە عێراقییەکان نێچيرڤان بارزانى دووپاتى كرده‌وه كه هه‌رێمى كوردستان وه‌ك هه‌ميشه ئاماده‌يه بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى له‌گه‌ڵ حكومه‌ت و دامه‌زراوه فیدراڵییه‌کانی عێراق به گفتوگۆ و لێكگه‌يشتن له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستور، هه‌روه‌ها ئارامى و سه‌قامگيريى هه‌رێمى كوردستانى به به‌شێكى دانه‌بڕاو له ئارامى و سه‌قامگيريى عێراق به‌گشتى له قه‌ڵه‌م دا.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە پێويستى زانی هه‌مو هێز و لايه‌نه سياسييه‌كانى عێراق پيكه‌وه هاريكار و هه‌ماهه‌نگ بن بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسى و ئاڵنگارييه‌كانى به‌رده‌م وڵات و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى عێراق، هه‌روه‌ها چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر و به‌غداى به كليلى ئارامى و سه‌قامگيريى عێراق و هه‌نگاونان به‌ره‌و داهاتويه‌كى باشتر و پێشكه‌وتن بۆ ته‌واوى عێراق زانى، بۆ ئه‌مه‌ش جه‌ختى له پيويستى و گرنگيى به‌رده‌واميى په‌يوه‌نديى نێوان هه‌مو لايه‌نه‌كان كرده‌وه.