وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان، رایگەیاند: وەک پارتی لەگەڵ سیستەمی هەڵبژاردن و ڕێگریی لە بەشداریی پێکهاتەکان، کۆک نەبووین.

مەحمود محەمەد، وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان، لەبارەی هەڵوێستی حزبەکەی سەبارەت بە بەشدارینەکردن لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لەلێدوانێکدا ڕایگەیاند: وەک پارتی لەگەڵ سیستەمی هەڵبژاردن و ڕێگریی لە بەشداریی پێکهاتەکان کۆک نەبووین.

هەروەها وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان، دەڵێت: هەڵوێستەکانمان دەربارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، نەگۆڕاوە.