بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناوەندی چاودێری مافی مرۆڤ لە ئەمریکا ڕایگەیاند کە دۆخی مافەکانی مرۆڤ لە ماوەی ئەمساڵدا بەهۆی زیادکردنی بەربەستەکانی حکوومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان لەسەر ئازادییە سەرەکییەکان و بۆشیایی مەدەنی بەرەو خراپی رۆیشتووە.
دەشڵێت: ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانی تورکیا و بوونی گرووپی چەکداری کە لەلایەن حکومەتەوە کۆنتڕۆڵناکرێن هۆکارێکی دیکەی ئاڵۆزییەکانن لە عێراق.
دەشڵێت: دۆسیەکانی پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لە عێراق و هەرێمی کوردستان پێکهاتوون لە کردەوەی تیرۆرکردنی نایاسایی، سزادان و ئەشکەنجەدان لەلایەن بەرپرسانی حکومییەوە، هێرشکردن و کوشتن و بریندارکردنی هاووڵاتیانی مەدەنی، دروستکردنی بەربەست بۆ ئازادی رۆژنامەگەری و هەڕەشەکردنی لە رۆژنامەنووسان، گەندەڵیی مەترسیداری حکومی.
ئاماژەشی کردوە کە حکوومەتی عێراقی چەند هەنگاوێکی گرتوەتە بەر بۆ ئاشکراکردنی ئەو بەرپرسانەی کە لەوانەیە پێشێلکاری مافی مرۆڤیان ئەنجام دابێت، بۆ ئەوەی لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ بکات و ئاڕاستەی دادگایان بکات.
روداوەکانی تیرۆرکردن لە دەرەوەی دەسەڵات و لەسەر دەستی چەکداری نەناسراو، جگە لەوەی هەندێکیشیان پاڵنەری سیاسییان هەبوە لە تەواوی هەرێمی کوردستان و عێراق بەردەوام دوبارە بونەتەوە