سەرۆک کۆماری ئێران بە ئاماژە بە ئەوەی کە سەفەر بۆ پاکستان و سریلانکا لە پێشەوە پلان ڕێژی بۆکراو بوو، وتی: بەڵام بەڕیوە چوونی ئەو سەفەرە لە ئەم ماوە زەمەنییەدا، پەیامی گرینگی هەبوو.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید ئیبراهیم ڕەئیسی بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە دوای گەڕانەوەی لە سەفەری فەرمی بۆ دوو وڵاتی پاکستان و سریلانکا سەبارەت بە ئەنجام و دەستکەوتەکانی ئەو سەفەرە وتی: خەڵکی پاکستان حەزی زۆریان لە خەڵکی ئێرانە.

ڕەئیسی خستنە ڕێی دووبارەی کارە هاوبەشە دواکەوتوو و راگیردراوەکان لەگەڵ پاکستانی بابەتی زۆربەی دیدارەکان وەسف کرد، لەوانە هاوکاری لە بواری فەرهەنگی، وزە، بازرگانی و ئابووری کە لەسەر ئاستی ئاڵوگۆڕی ملیار دۆلار ڕێککەوتین.

ناوبراو بە ئاماژە بە بەشی دووهەمی سەفەرەکەی بۆ سریلانکا، وتی:کردنەوەی گەڵاڵەی گەورە و چەند مەبەستەی کارەبای ئاوی یەکەم بابەتی سەفەرەکە بوو.

هەروەها بابەتی دووهەم بۆ ئەو وڵاتە پەرەپێدانی بازرگانی و هاوکاری ئابووری بوو کە بڕیاری باش درا.

درێژەی دا: ئەو سەفەرە لە ئەم ماوە زەمەنییەدا دەتوانێت هەنگاوی ئەرێنی بۆ گەشەی پێوەندی سیاسی، فەرهەنگی، ئابووری، بازرگانی، زانستی و تەکنۆلۆژیایی لەگەڵ دراوسێکان و وڵاتانی دۆست و سەربەخۆ بێت.

رەئیسی وتیشی: ناوچەکە و جیهان ئەو پەیامە لە ئەو سەفەرە وەردەگرن کە کۆماری ئیسلامی ئێران وڵاتێکی بەهێزە کە هەم دەتوانێت لە پێگەی هێز و دەسەڵاتەوە لەگەڵ دوژمنانی قسە بکات و هەم پێوەندی خۆی لەگەڵ دۆستانی پتەو بکاتەوە.