بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وەزارەتی بەرگری تورکیا بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند کە 19 ئەندامی پەکەکە و یەپەگە لە چەند ئۆپراسیۆنی هێزە چەکدارەکانی تورکیا لە هەرێمی کوردستان و کوردستانی سووریا کوژراون.
لە ئەو بارەوە وەزارەتی بەرگری تورکیا ڕایگەیاندووە کە 15 کەسیان ئەندامی یەپەگە و 4 کەسیشیان ئەندامی پەکەکە بوون.