بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوای کۆتایی هاتنی کۆبوونەوەکانی لە بەغدا، سەرۆکی تورکیا چووە هەولێر بۆ دیدار و گفتوگۆ لەگەڵ سەرانی هەرێمی کوردستان.
یەکێک لە گرینگترین بابەتەکانی سەردانەکەی ئەردۆغان بۆ هەولێر ئەوە بوو کە لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم و مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئەندامانی کابینەی هەرێم کۆبووەوە، بەڵام لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتمانیی کوردستانی دیدڵری نەکرد.
ڕۆژنامەنووسان و شرۆڤەکاران کە یاوەری ئەردۆغان بوون لەم سەفەرەدا ڕایانگەیاند کە ئەنقەرە بە بیانووی ئازادی چالاکی پارتی کرێکارانی کوردستان لە سلێمانی هەڵوێستی بەرامبەر بافڵ تاڵەبانی وەرگرتووە.
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك کۆماری تورکیا دوای گەڕانەوەی لە هەرێمی کوردستان، هەڕەشە لە سلێمانی و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەکات و دەڵێت "لە هەنگاوی تووندتر سڵناکەینەوە".
لە چەند هەفتەی ڕابردووشدا ئەردۆغان و وەزیری دەرەوەی تورکیا هاکان فیدان چەندین جار یەکێتی نیشتمانیان ئاگادار کردووەتەوە و ڕەخنەیان لە تاڵەبانی گرتووە.
ئەمە لە حاڵێکدایە کە پەیوەندییەکی پەرەسەندوو و تۆکمە لە نێوان تورکیا و پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرۆکایەتی بارزانی هەیە، بەڵام کۆنتڕۆڵکردنی نەوتی عێراق لە دەستی حکوومەتی ناوەندییە لە بەغدا و دوای حوکمی دادگا، هەرێمی کوردستانی عێراق ناتوانێت نەوتی عێراق سەربەخۆ بفرۆشێت.