بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرکەوت نەجەفی وێڕای پیرۆزبایی هەفتەی سنە و بە ئاماژە بە بەرنامەکانی ئەو هەفتەیە، ڕایگەیاند: هەڵبژاردنی ڕۆژی شەشی گوڵان بە ناوی ڕۆژی سنە یەکێک لە ڕووداوە باشەکانی چەند ساڵی دوایی بە هەوڵی شۆرا و شارەوانی سنە بوو.
ناوبراو ڕایگەیاند کە لە هەفتەی سنەدا چەندین بەرنامەی جیاواز لەوانە فیستیڤاڵی وەرزشی پاڵەوانی لە پارکی ڕۆجیار لە ڕۆژی دووهەمی ئەو هەفتەیە،نمایشی فیلمی دەرهێنەرە سنەییەکان بۆ ماوەی یەک هەفتە لە دوانیوەڕۆکاندا لە سینەما بەهمەن، شانۆی سەرشەقام دوانیوەڕۆی هەموو ڕۆژێک لە پارکی شانۆ، پیشانگای پیشەی دەستی لە عیمارەتی خەسراوا بۆ یەک هەفتە، پیشانگای وێنە کۆنەکانی شاری سنە لە گالری سوورە، فێستیڤاڵی مەستووری ئەردەڵان لە دەسی گوڵان کاتژمیر 16 بۆ 20 لە کۆمەڵەی فەرهەنگی و هونەری فەجر و هەروەها ڕێورەسمی مەولوودی خوێنی لە یازدەی گوڵان لە عیمارەتی خەسراوا بەڕێوە دەچێت.