بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەعلوومە، محەمەد شەریف ئەبووسەعیدە سەرۆکی بزووتنەوەی سیاسی وجود لە عێراق جەختی کرد کە شەڕکەرەکانی ئوردن بۆ ماوەی 11 کاتژمێر لە هەرێمی ئاسمانی عێڕاق و سووریا گەشتیان کرد تا لە دژی کۆماری ئیسلامی ئێران و لە پاڵپشتی لە ئیسرائیل کردەوە بنوێنن.
ناوبراو زیادی کرد: ئەو ڕووداوە لە ئۆپراسیۆنی ڕاستدا ڕووی دا. کۆماری ئیسلامی ئێران دوای هاویشتنی 120 مووشەک و ژمارەیەکی زۆر درۆن بەرەو ئیسرائیل سەرکەوتنی بەدەست هێنا.
ئەبو سەعیدە زیادی کرد: ئەو ئۆپراسیۆنە وڵاتانی پاڵپشتی ئیسرائیلی سووک کرد. ئوردن یەکێک لە ئەو وڵاتانە بوو کە بۆ بەرەوڕوو بوونەوەی مووشەک و درۆنەکانی ئێران هاتە کایەوە.
بەرپرسانی ئەمان ڕایانگەیاند کە هەوڵی ئەوان بەس بۆ بەرگری لە هەرێمی ئاسمانی خۆیان بووە بەڵام تەنانەت شرۆڤەکارانی ڕۆژاواییش ئەو شرۆڤەیەی ئوردنیان قبووڵ نەکرد و بە وتەی هەندێک شرۆڤەکار ئوردن بە ئەو کردەوەیە خۆی خستە نێو دۆخێکی دژوار و ئاڵۆزەوە. سەیر لەوەدا بوو کە خەڵکی ئوردنیش دژی ئەو کارەی حکومەتەکەیان هەستانەوە و ناڕەزایەتیان کرد .