پۆلیسی فەرەنسا ڕۆژی هەینی دەستگیركردنی كەسێكی ڕاگەیاند كە دزەی كردە ناو كونسوڵخانەی ئێران و دەیوت خۆی دەتەقێنێتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرچاوەیەكی پۆلیس بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندووە، ئەو كەسە نزیكەی كاتژمێر 11ی بەیانی بینراوە كە بە نارنجۆكێكی دەستی و پشتێنێكی پڕ تەقەمەنییەوە هەوڵی چوونە ناو كونسوڵخانەكەی داوە.

پۆلیس جێگیربوون لە شوێنی ڕووداوەكە و داوایان لە خەڵك كرد خۆیان لە ناوچەكە بەدوور بگرن، بەڵام وردەكاری زیاتری نەخستووەتەڕوو.