بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە کۆبوونەوەی باڵای ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیۆیۆرک سەبارەت بە دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و لە نێویاندا پرسی فەلەستین وتارێکی پێشکەش کرد.
ئەمیر عەبدوڵاهیان ڕایگەیاند کە ڕژێمی ئیسرائیل بە دڕندەیی تەواو بەردەوام بووە لە کوشتن و لەناوبردنی خەڵک، کە بووەتە هۆی شەهیدبوونی زیاتر لە ٣٤ هەزار هاووڵاتی مەدەنی فەلەستینی کە زۆربەیان ژن و منداڵن و برینداربوونی دەیان هەزار کەس، ئاوارەبوونی زۆرەملێی خەڵکی فەلەستینی لێکەوتووەتەوە.
وتیشی: ژمارەی دانیشتوانی غەززە، و لەناوبردنی بە ئەنقەست زیاتر لە 70%ی ناوچەکانی نیشتەجێبوون و ژێرخانەکان لەوانەش نەخۆشخانە، مزگەوت و کڵێسا، ناوەندە پەروەردەییەکان و شوێنە مێژوویی و ڕۆشنبیرییەکان، بە ئامانجگرتنی کاروانی یارمەتییەکان و کرێکارانی فریاگوزاری، و کوشتنی کرێکاران لە چێشتخانەی ناوەندی، تەنها هەندێک لە کاریگەرییە وێرانکەرەکانی ئەم ڕژێمەن.
ئاماژەشی دا کە تاوانەکانی ڕژێمی ئیسرائیل لە غەززە و کەناری ڕۆژئاوا و ناوچەکانی دیکەی فەلەستینی داگیرکراو و هەروەها هێرشەکانی بۆ سەر هەندێک وڵاتی ناوچەکە، کۆمەڵێک ڕاستی حاشا هەڵنەگر نیشان دەدەن.
ئەمریکا و بەشێک لە وڵاتانی ڕۆژئاوا فاکتەری سەرەکین بۆ ڕێگریکردن لە هەوڵە جیددییە جیهانییەکان، لەوانەش لەم ئەنجومەنەدا، بۆ دامەزراندنی ئاگربەستێکی دەستبەجێ و هەمیشەیی لە غەززە و ڕێگریکردن لە قبووڵکردنی ئەندامێتی تەواوی دەوڵەتی فەلەستین لە نەتەوە یەکگرتووەکان.
ڕاشیگەیاند: کردەوە ناسەقامگیرییەکانی تێلاڤیڤ لە ناوچەکەدا هەڕەشەیەکی ڕاستەقینەیە بۆ سەر ئاشتی و ئاسایش و ڕێگریکردن لەم پرۆسەیەش پێویستییەکی بەپەلە و بێ یەک و دووە؛ بابەتێک کە بە ئەرکی سروشتی ئەنجومەنی ئاسایش دادەنرێت.