ئەندامی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نەتەوەیی و سیاسەتی دەرەوەی مەجلیس جەختی کرد کە ئوردن لە هاوڕێیەتی لەگەڵ ئیسرائیل لە پرسی وەڵام دانەوەی مووشەکی و درۆنی ئێران پەشیمان دەبێتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەهدی سەعادەتی ئەندامی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نەتەوەیی و سیاسەتی دەرەوەی مەجلیس بە ئاماژە بە ئۆپراسیۆنی بەڵێنی ڕاست، ڕایگەیاند: جیهان دەزانێت کە هەوڵی ئیسرائیل لە هێرش بۆ سەر کونسوڵخانەی ئێران لە دیمەشق، شەڕی ڕاستەوخۆ و هەمەلایەنە لەگەڵ ئێران بوو و ئێمەش بە پێ جاڕنامەی نەتەوەیەکگرتووەکان، مافی بەرگری لە خۆمان هەبوو و دەبوو وەڵام بدەینەوە.

نوێنەری خەڵکی بابول بە وتنی ئەوەی کە ئۆپراسیۆنی بەڵێنی ڕاست بە جیهان نیشانی دا کە ئێران بەدوای شەڕەوە نییە بەڵام لەگەڵ کەسێکی شۆخی ناکات و توانی بەرەنگاری هەیە.

ناوبراو وتیشی: زۆر لایەن هەوڵیان دا کە ئێمە ڕازی بکەن کە هێرش نەکەینە سەر ئیسرئایل بەڵام ئەوە هەوڵێکی پەشیمان کەرەوە بوو و بووە هۆی بەرز بوونەوەی ئاستی بەرگری ئێران.

سەعادەتی سەبارەت بە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشیش وتی: ئەو کۆبوونەوە لەسەر داوای ئیسرائیل پێک هات بەڵام هیچ بڕیارنامەیەک لە دژی ئێران دەرنەکرا و ئەوەش شکستێکی دیکە بۆ ئیسرائیل بوو.

ئەندامی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نەتەوەیی و سیاسەتی دەرەوەی مەجلیس جەختی کرد: ئێران پێی وایە کە ئاسایشی ناوچەکە ئەبێ لەلایەن خودی وڵاتانی ناوچەکەوە دابین بکرێت. هەر کەسێک بیەوێت لە دژی ئێران هاوڕێیەتی ئیسرائیل بکات، بزانێت کە لەگەڵ وەڵامی سەختی ئێران بەرەوڕوو دەبێتەوە.

ناوبراو سەبارەت بە هاوڕێیەتی ئوردن لەگەڵ ئیسرائیل بۆ تێکشکاندنی مووشەک و درۆنەکانی ئێران ، ڕایگەیاند: ئێمە لە پێشەوە هەموو وڵاتانی ناوچەکەمان ئاگادار کردبووەوە کە هەر جۆرە هاوکارییەک لەگەڵ ئیسرائیل بۆ ئەوان لێکەوتەی بەدواوە دەبێت. بەداخەوە ئوردن هاوکاری ئیسرائیلی کرد کە بەدڵنیاییەو ەپەشیمان دەبێتەوە.

سەعادەتی جەختی کرد: ئوردن لە ژیر کاریگەری گوشاری ئەمریکا و ڕۆژاوا هاوکاری ئیسرائیلی کرد کە هۆشداریی دەدەین دەست لە ئەو کارانە هەڵبگرێت.