ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق ڕایگەیاند: عێراق سوورە لەسەر کۆتایی هێنان بە کێشەکانی لەگەڵ تورکیا و سەردانەکەی ئەردۆغان بۆ عێراق پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵاتە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، قاسم ئەعرەجی، ڕایگەیاند: دەبێ بە زووترین کات پەکەکە چەک دابنێت و کۆتایی بە بوونی خۆی لە عێراق بێنێت.

یەکێک لە بەرپرسە باڵاکانی عێراق بە ڕۆژنامەی فەرمیی ئەلسەباحی ڕاگەیاندووە: سەردانەکەی ئەردۆغان ڕێگەیەکە بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی پەیوەندییەکان و گەیشتن بە لێکتێگەیشتن و هاوکاری نێوان هەردوو وڵات، بەتایبەتی ئێستا کە عێراق نیگەرانە لە کۆتاییهێنان بە هۆکاری گرژییەکان، لەوانەش چارەسەرکردنی پرسی پەکەکە و گرووپە چەک دارەکان.

ئەعرەجی وتی: پرسی گرووپە سەربازییەکان، ئەندامانی ئەم گرووپە پێویستە بە زووترین کات چەک داماڵن و کۆتایی بە دۆخی ئێستا بهێنن.

جەختیشی لەوەکردەوە: عێراق هەوڵدەدات سەقامگیری دروست بکات، ئەمەش دەرفەتی پێویست بۆ حکومەتی تورکیا دەڕەخسێنێت بۆ جێبەجێکردنی پلانەکانی.