بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حزبوڵڵای لوبنان ڕایگەیاند کە بە مووشەکێکی کۆنتڕۆڵ کراو و فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان بارەگای داگیرکەرانی لە عەرەب ئەلعەرامشە لە ئەلجەلیل کردە ئامانج و لە ئەنجامدا ژمارەیەک سەربازی زایۆنی کوژران و هەندێکیشیان بریندار بوون.
بە پشت بەستن بە ئەلمەیادین، میدیاکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە زیادبوونی ژمارەی سەربازانی زایۆنیستی بریندار لە هێرشی مووشەکی بۆ سەر ئەلعەرامشەی لە جەلیلی ڕۆژئاوا هەواڵیان دا.
لە هەمان کاتدا تەلەفزیۆنی زایۆنیستی بڵاویکردەوە کە لە ئەنجامی هێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوان و مووشەکیی حزبوڵڵای لوبنان بۆ سەر ئەلجەلیل ١٨ کەس بریندار بوون و باری تەندروستی سێ کەسیشیان ناجێگیرە.