سەرۆک کۆماری ئێران وتی: بەدڵنیاییەوە ڕایدەگەیێنین کە بچووکترین هەوڵ لە دژی بەرژەوەندییەکانی ئێران لەگەڵ وەڵامی قورس، بەربڵاو و قووڵ لە دژی بکەرەکانی بەرەوڕوو دەبێتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران لە پێوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ شێخ تەمیم بێن حەمد ئالی سانی بە ئاماژە بە گۆڕاناکرییەکانی ئەم دواییەی ناوچەکە، گرینگترین بابەتی ئێستای ناوچەکە و جیهانیش بەردەوام بوونی کۆمەڵکوژی لە غەززە و زەروورەت لەسەر هەوڵ بۆ ڕاگرتنی جەنایەتەکانی ئیسرائیل وەسف کرد و زیادی کرد: کۆمەڵکوژی و منداڵکوژی لە حاڵێکدا بە پاڵپشتی ئەمریکا و هەندێک وڵاتی ڕۆژاوایی خەریکە درێژە دەدرێت کە خەڵکی غەززە بە خۆڕاگری خۆیان سەرکەوتووی مەیدانن.

سەرۆککۆماری ئێران لە درێژەدا هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر کونسوڵخانەی ئێران لە دیەمشقی نیشانی داماوی بەهۆی نەگەییشتن بە ئامانجەکان لە غەززە وەسف کرد و وتی: بەپێچەوانەی یاسا و ڕێساکانەوە هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر کوسنوڵخانەی ئێران ئیدانە نەکرا و ئێرانیش بە ۆێ یاسا و بەرگری ڕەوا لە خۆ، ئۆپراسیۆنێکی لە دژی ئیسرئایل ئەنجام دا.

ڕەئیسی درێژەی دا: بەدڵنیاییەوە ڕایدەگەیێنین کە بچووکترین هەوڵ لە دژی بەرژەوەندییەکانی ئێران لەگەڵ وەڵامی قورس، بەربڵاو و قووڵ لە دژی بکەرەکانی بەرەوڕوو دەبێتەوە.

ئەمیری قەتەریش ەلە ئەو گفتوگۆیەدا وتی: ئیسرائیل هەوڵ دەدات بە ئاڵۆزکردنی دۆخەکە، ڕای گشتی جیهان لە جەنایەتەکان لە غەززە بەلاڕێ ببات.