مێدیایەکی عبری زمان لە ڕاپۆرتگەلێکدا شکستی ستراتیژیکی ئیسرائیل هەمبەر ئۆپراسیۆنەکەی ئێرانی شرۆڤە کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەیادین، مێدیایەکی عبری زمان ئۆپراسیۆنی ستراتیژیکی ئێران لە دژی ئیسرائیلی شی کردەوە.

ئەو مێدیا نووسی: ئۆپراسیۆنی شەوی چواردەی ئاپ، وردترین و هاوئاهەنگترین هێرشی مێژووی سەربازی جیهان لە بەکارهێنانی چەکی پێشکەوتوو و نیشان شکێن بووە.

ئەو مێدیا لە درێژەدا بە ئاماژە بە داماوی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل هەمبەر ئەو هێرشە نووسی: شەوی درۆنە ئێرانییەکان، شکستێکی ستراتیژیک بۆ نتانیاهۆ دێتە ئەژمار.

ئەو مێدیا لە درێژەدا دانی پێدانا کە هێرشی ئێران، مەترسیدارترین هێرش بۆ سەر ئیسرائیل لە دەیەکانی ڕابردوو بووە.

هەروەها ڕۆژنامەی معاریۆ نووسی: ئێران هەر لە پێشەوە سەرکەوتوو و ئۆپراسیۆنەکەیان نەمادین بوو.