کەناڵێکی ئەمریکی لە ڕاپۆرتێکدا لە خەساری قورسی بنکەی ئاسمانی نواتیمی ئیسرائیل بەهۆی هێرشەکانی تارانەوە بۆ سەر تێلاڤیڤ هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سپۆتنیک، کەناڵی تەلەڤیزیۆنی ئەی بی سی ئەمریکا لە ڕاپۆرتێکدا نووسی کە بەهۆی ئۆپراسیۆنی درۆنی- مووشەکی تاران بۆ سەر تێلاڤیڤ، لانیکەم 9 مووشەک بەر دوو بنکەی ئاسمانی ئیسرائیل کەوتووە و خەساری بەرچاو لە تێلاڤیڤ دراوە.

ئەی بی سی لە زمانی بەرپرسێکی باڵای ئەمریکاوە نووسیویە کە پێنج مووشەکی بالستیک، لە بنکەی ئاسمانی نواتیم دراوە بەهۆیەوە فڕۆکەی سەربازی سی 130، هێڵی فڕۆکەخانە و چەندین هومار خەساری لێدراوە. هەروەها چوار مووشەکی دیکەش لە بنکەی ئاسمانی نەقەب دراوە و خەساری پێگەییشتووە.