بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دەسپێکی هێرشی درۆنی و مووشەکی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل هەر لە هەمان چرکە سەرەتاییەکانەوە لە مێدیا دەرەکییەکان دەنگی دایەوە.
ئێن بی سی نیوز: تۆڵە کردنەوەی ئێران
کەناڵی هەواڵی ئێن بی سی ئەمریکا لە ئەو بارەوە نووسی ئێران تۆڵەی خۆی کردەوە و ئەو هێرشەی ئێران ئەگەری دروست بوونی شەڕی ناوچەیی بەدواوە هەیە.
ڕۆیتێرز: هێرشی بەربڵاوی درۆنە ئێرانییەکان بۆ سەر ئیسرائیل
هەواڵدەری ڕۆیتێرزش سەبارەت بە هێرشەکانی ئێران بۆ ئیسرائیل نووسی: هیرشی فرۆنی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل لە چەند کاتژمێردا ئەنجام دراوە و زۆر بەربڵاو بووە.
ئەلجەزیرە: دەسپێکی ئۆپراسیۆنی ئێران لەژێرناوی "بەڵێنی سادق" لە دژی ئیسرائیل
کەناڵی تەلەڤیزیۆنی ئەلجەزیرەش لە ڕاپۆرتێدا لە ئەو بارەوە نووسی: سپای پاسدران ڕایگەیاند کە لە ئۆپراسیۆنی وەعدەی سادقدا دەیان درۆن ومووشەک بەرەو ئیسرائیل نێردراوە.
گاردیەن: ئیسرائیل لە ژێر ئاگری ئێران
ڕۆژنامەی بریتانیایی گاردیەن لە ڕاپۆرتێکی بەپەلەدا سەبارەت بە هێرشەکەی ئێران ڕایگەیاند: ئیسرائیل ڕاستەوخۆ کرایە ئامانجی ئاگری هێرشە بەربڵاوەکانی ئێران .
تایمزی ئیسرائیل: خەڵک ئەبێ بچنە گیانپەناکانەوە
هەواڵدەری ئیسرائیلی تایمزی ئیسرائیل لە ئەو بارەوە وتی: زەنگی مەترسی لە سەرتاسەری ئیسرائیل لێدراوە و خەڵک ئەبێ بچنە گیانپەناکانەوە.
بی بی سی: جیهان چاوەڕوانە کە ئێران چ دەکات
تەلەڤیزیۆنی هەواڵی بی بی سی بریتانیاش لە ئەو بارەوە نووسی: وڵاتانی ناوچەکە و زۆر وڵاتی دیکە هەناسەیان بڕاوە و ڕۆنیشتوون و چاوەروانن کە ببینن ئێران لە داهاتوودا چ دەکات.