سەرچاوەیەکی ئاگادار لە هێزە چەکدارەکانی ئێران ڕایگەیاند: هێزە سەربازییەکانی ئێران  بە وردی چاودێری جموجۆڵەکانی ئوردن دەکەن.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئێران هەڕەشەی لە ئۆردۆن کرد: لە کاتی هێرشی سزادان بۆ سەر ڕژێمی زایۆنی و لە ئەگەری بەشداری ئۆردۆن لە هەر جۆرە کردەوەیەک ، ئەوا ئەوان دەبنە ئامانجی داهاتوو.

هەروەها ڕاگەیێندراوە کە پێش ئۆپەراسیۆنەکە هۆشداریی پێویست بە ئوردن و وڵاتانی ناوچەکەش دراوە.